ئه‌كته‌ر و زانای ماتماتیك و داهێنه‌ر له بواری ته‌كنه‌لۆجیا، به ئه‌سڵ نه‌مساوییه و له ئه‌مریكا ژیاوه، له‌دایكبووی (9ی تشرینی دووه‌می 1914)ـه له ڤیه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا و تاقه كچی ژن و پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی یه‌هودی بوو.
به رۆژ یه‌كێك بوو له ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌كانی هۆلیۆد و به‌شه‌ویش له تاقیگه‌یه‌كدا له ماڵه‌كه‌ی خۆی، كاری ده‌كرد.
به‌هۆی داهێنانه‌كانییه‌وه، "وای فای" و "پلۆتۆس" داهێنرا، ئه‌مریكا به چه‌كی نهێنی ناوی ده‌برد و هاوكاربوو بۆ به‌كارهێنانی ئامێری بێته‌ل بۆ ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كان له جه‌نگی جیهانی دووه‌م.
هێدی، ژیانی هونه‌ری له هۆلیود له ساڵانی سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه ده‌ستپێكرد، به‌هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه، ناوداربوو و جه‌ماوه‌رێكی زۆری بۆ فلیمه‌كانی په‌یدا كرد. له یه‌كه‌م فلیمدا له ساڵی 1933 به‌شداری كرد، كه به یه‌كێك له فلیمه رووته‌كان داده‌نرا، به‌هۆی ئه‌و دیمه‌نه بوێرانه‌وه تیایدا رۆڵی بینی، كه له‌زۆر دیمه‌ندا به‌رووتی ده‌رده‌كه‌وت.
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه، له ئه‌كته‌ره‌وه بوو به زانا، به‌وه‌ش بۆ جیهانی سه‌لماند كه ده‌توانێت جوانیی و ئه‌ستێره‌بوون له هۆلیوود له‌گه‌ڵ زانست‌دا كۆبكاته‌وه و له‌گه‌ڵ تیمێكی توێژینه‌وه‌دا، توانییان شه‌پۆله‌كانی رادیۆ دابهێنن و پاشان وای فای و پلۆتۆسیشی داهێنا.
زۆرێك له‌زاناكان وایده‌بینن، كه له‌ڕاستیدا ئه‌و داهێنه‌ری مۆبایله و ئه‌و داهێنانه‌ش له ئه‌مریكا به‌ناوی هێدی لاماره‌وه تۆمار كراوه، هه‌روه‌ها داهێنه‌ری جوڵاندنی مووشه‌كی ده‌ریایی (تۆڕبید)ه به بێته‌ل، ئه‌و بیرۆكه‌یشی كاتێك بۆ هات، كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بازرگانێكی چه‌كدا كرد، هێدی له ژیانیدا شه‌ش جار هاوسه‌رگیری كردووه.
له كۆتایی ژیانیدا، به‌ته‌نیا ده‌ژیا له شوقه‌یه‌كدا له ویلایه‌تی فلۆریدا، تا له 19ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2000 له شوقه‌كه‌ی خۆیدا به مردوویی دۆزرایه‌وه، پۆلیس وتی نازانین كه‌ی مردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوڕێكانییه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ناداته‌وه.
لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک