پاتری به‌یه‌كێك له‌پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی مۆبایلی زیره‌ك ئه‌ژمار ده‌كرێت ، له‌هه‌مان كاتدا یه‌كێكه له‌كێشه‌سه‌ره‌كیه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و جۆره مۆبایله به‌هۆی زوو خراپبوونیه‌وه، یه‌كێكی تریش له‌كێشه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و جۆره مۆبایله توانای جیاكردنه‌وه‌ی پاتری كوالیتی به‌رزه له‌كوالیتی نزم له‌كاتی كڕینیدا.
لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین به‌چه‌ند خاڵێك جیاوازی نێوان ئه‌و دوو جۆره پاتریه بخه‌ینه‌ڕوو:
1/ پاتری كوالیتی به‌رز له‌پاتری كوالیتی نزم نرخی گرانتره.
2/ پێویسته به‌راوردی نێوان مێژووی دروستكردنی پاتریه‌كه بكرێت (كه‌له‌پشتییه‌وه ده‌نوسرێـت) له‌گه‌ڵ مێژووی دروستكردنی پاترییه‌كه كه‌له‌سه‌ر به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پاكه‌ته‌ی پارتریه‌كه‌ی تێدایه نوسراوه، ئه‌گه‌ر مێژووه‌كه جیاوازی هه‌بوو ئه‌وا پاتریه‌كه كوالیتی خراپه.
3/ له‌كاتی فشارخستنه سه‌ر به‌رگی پاتری كوالیتی به‌رز له‌ڕێی په‌نجه‌وه، هیچ شوێنه‌وارێكی په‌نجه‌كه له‌سه‌ر رووی ده‌ره‌وه‌ی پاتریه‌كه دروست نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌مان فشاربخه‌یته سه‌ر دیوی ده‌ره‌وه‌ی پاتری كوالیتی نزم ئه‌وا جێ په‌نجه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت.
4/ به‌شی خواره‌وه‌ی پاتری كوالیتی به‌رز بچوكه‌و پێكهاته‌كه‌ی جوان ده‌رده‌كه‌وێت ، به‌ڵام هه‌مان به‌ش له‌پاتری كوالیتی نزمدا گه‌وره ده‌رده‌كه‌وێت.
لێدوان لە بلۆگەر
لێدوان لە فەیسبووک