باشترین بەرنامەی داگرتنی ڤیدیۆ بۆ ئەندرۆید



ئامۆژگاری هەر کەسێک ئەکەم ئەگەر خاوەنی مۆبایلی ئەندرۆیدە ئەیەوێ ڤیدیۆ داونلۆد بکات ئەوا ئەم بەرنامەیە بەکاربهێنێت.
بەکارهێنانی زۆر ئاسانە، بەڵام ئەم ئەپە لە پلەی ستۆری تایبەت بە گوگڵ نیە و ئەبێ لە ماڵپەڕی سەرەکی دایبەزێنیت بۆیە لەگەڵم بن تا بتوانن بێ کێشە دایبەزێنن و بەکاری بهێنن. ئەم بەرنامەیە زیاتر لە ٣٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە بۆیە هیچ لێی مەترسن و بەکاری بهێنن.
لێرەدا باسی بەکارهێنانی ئەم ئەپە ئەکەم بە وێنەوە بۆ داگرتنی ڤیدیۆکانی فەیسبوک
ئەگەر بۆیەکەمجارتە بەرنامەیەک لەدەرەوەی گوگڵ پلەی دابەزێنی ئەوا لە Setting مۆبایلەکەتەوە وەک وێنەی دووەم بکە .
پاش ئەوەی بەرنامەکەت کردەوە چ ماڵپەڕێکت ئەوێ بڕۆ ژورەوە ئێمە لێرەدا باسی فەیسبوک ئەکەین بۆیە
١-پەنجە لەسەر لۆگۆی فەیسبوک دابگرە و دواتر بڕۆ ژورەوە لە فەیسبوکەکەتەوە.
٢-پاشان بڕۆ سەر ئەو ڤیدیۆی کە ئەتەوێ دایبگریت
٣- لە بەشی خوارەوەی ڤیدیۆکە پەنجە لەسەر download یان تحميل دابگرە و کەمێک چاوەڕی بکە تا لینکی داونلۆدەکەت بۆ دروست ئەکات.
٤- پەنجە لەسەر لینکەکە دبگرە و دواتر ڤیدیۆکە دەست ئەکات بە دابەزین.


ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک