لە مەسنجەرەوە لەگەڵ باراک ئۆباما قسە بکە


کۆمپانيای فەيسبوک خزمەتگوزارييەکی گرنگی بۆ مەسنجەرەکەيان راگەياند، ئەويش ئەوەيە بەکارهێنەر دەتوانێت لەگەڵ ئۆباما گفتوگۆ بکات.



لە رێگەی پەڕەی فەرمی خۆيانەوە لە فەيسبوک، مەسنجەر راگەياندراوێکی سەبارەت بەو بابەتە بڵاوکردەوەو بە بەکارهێنەرانی راگەياند، دەتوانن لە رێگەی پەڕەی کۆشکی سپييەوە تێبينييەکانيان بۆ ئۆبامای سەرۆکی ويلايەتە يەکگرتووەکانی ئەمريکا بنێرن.




هەروەها ئاماژەشيان بەوەداوە، وەک چۆن بەکارهێنەر دەتوانێت لەگەڵ هاوڕێکانی ئاڵوگۆڕی نامە بکات بەهەمان شێوە دەتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ کۆشکی سپی بکات و پرسيار و تێبينييەکانی ئاڕاستەی باراک ئۆباما بکات.



هۆکاری ئەم زيادکردنەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە فەيسبوک دەيەوێت مەسنجەر ببێتە پردێک لەنێوان کەسە بەرپرس و باڵادەستەکان لەگەڵ خەڵکە ئاساييەکەدا بۆ ئەوەی بتوانن ئاڵوگۆڕی بيروڕا بکەن و پێشنيارەکەن بدەن بە يەکتری.


بۆ قسەکردن لەگەڵ باراک ئۆباما کليک لێرە بکە....
ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک