بەوێنە.. مردووەکانیان هەڵدەگرن و زوو زوو سەیریان دەکەن



هۆزێکی ئەندەنوسی رێوڕەسمێکی نامۆیان هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ مردووەکانیان، ئەمان جەستەی مردووەکە بە دوکەڵ رەش دەکەنەوە و هەڵیدەگرن و بەو شێوەیە رێزیان لێدەگرن.


هۆزی (دانی) ئەندەنوسی، دانیشتووی دوورگەی (پاپا نیو گینی)، خاوەن نەریت و کەلتوری خۆیانن و ساڵانە ژمارەیەک زۆر گەشتیار بەمەبەستی بینینیان و تێکەڵبوونیان سەردانیان دەکەن.

Smoking keeps the skeletons in a near-perfect state for hundreds of years


یەکێک لە نەریتە جیاوازەکانی ئەم هۆزە چۆنێتی پاراستنی مردووەکانیانە، کاتێک یەکێکیان دەمرێت جەستەی بەهۆی دووکەڵێکی بەردەوامەوە رەش و وشک دەکرێتەوە و بۆ سەدان ساڵ هەڵیدەگرن.


لە ئێستادا جەستەی زۆرێک لە باوک و باپیرانیان بەو شێوەیە هێشتووەتەوە و زوو زوو بەسەریان دەکەنەوە، لە ئێستادا ئەم نەریتەیان تاڕادەیەک کەم کردووەتەوە، بەڵام هەر بەردەوامن.

Dani tribe leader Eli Mabel holds the near-perfect body of deceased relative Agat Mamete Mabel


ئەم هۆزە لە ساڵی ١٩٣٨دا دۆزرانەوە و زیاد لە ٥٠ ساڵە گەشتیار روویان تێدەکات، یەکێکن لەو هۆزە دەگمەنانەی تا ئەمڕۆ رەسەنایەتی خۆیان پاراستووە و تەکنۆلۆجیا نەگەیشتووەتە لایان.


س.م

Bodies stay in a near-perfect state for decades
ناردن بۆ گوگڵ پڵەس

لە لایەن JHG

    لێدوان لە بلۆگەر
    لێدوان لە فەیسبووک